قاوە تەنیا خواردنەوەیەک نییە بۆ چالاککردنی جەستە، بەڵکو مێژوویەکی
قووڵ و زانستێکی سەیری لە پشتەوەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "dolce gusto”ئاماژەی پێکراوە، لێرەدا ١٠ خاڵ دەخەینە ڕوو کە ڕەنگە تێڕوانینت بۆ ئەم
خواردنەوەیە بگۆڕێت، وەک:
١. قاوە لە بنەڕەتدا میوەیە، ئەوەی ئێمە دەیخۆینەوە،
ناوکی میوەیەکی سوور و شیرینە کە پێی دەوترێت گێلاسی قاوە ئێمە بەرەکەی فڕێ دەدەین
و تەنیا ناوکەکەی دەردەهێنین و دەیبرژێنین پاشان دەتوانین قاوەی لێ دروست بکەین.
٢. گرانترین قاوە لە پاشەڕۆی ئاژەڵ دروست دەکرێت،
قاوەی کۆپی لوواک گرانترین جۆرە لە جیهاندا، ئەم قاوەیە لەو دەنکۆڵانە بەرهەم دێت
کە جۆرە پشیلەیەکی کێوی دەیانخوات و دوای هەرسکردن لە ڕێگەی پاشەڕۆکەیەوە
کۆدەکرێتەوە.
٣. زانست ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر مرۆڤێکی
پێگەیشتوو نزیکەی ٨٠ بۆ ١٠٠ کوپ قاوە لە یەک کاتدا بخواتەوە، بڕی کافاینەکە دەبێتە
ژەهر و ڕەنگە ببێتە هۆی مردن
٤. بەپێی ئەفسانەکان، شوانێکی حەبەشی بۆ یەکەمجار
تێبینی کرد بزنەکانی دوای خواردنی ئەم میوەیە زۆر چالاک بوون، ئەوە بووەسەرەتای ناسینی قاوە.
٥. کافاین لە ڕاستیدا لە دارەکەدا وەک ماددەیەکی
بەرگری کار دەکات بۆ سڕکردن یان کوشتنی ئەو مێرووانەی کە دەیانەوێت زیان بە
ڕووەکەکە بگەیەنن.
٦. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خەڵکی لە ڕێگەی قاوەوە
دژە ئۆکسانی زیاتر وەردەگرن بەراورد بەو میوە و سەوزانەی دەیخۆن.
٧. لە سەدەی ١٦ و ١٧دا، لە چەندین شوێنی جیهاندا
قاوە قەدەغە کرا، چونکە دەسەڵاتدارەکان پێیان وابوو قاوەخانەکان شوێنی کۆبوونەوەی
خەڵکن بۆ گفتوگۆی سیاسی و ڕەخنەگرتن.
٨. خواردنی قاوە راستەوخۆ دوای هەڵسان لە خەو سوودی
کەمە، چونکە ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ بەرزە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە
کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانییە.
٩. زانایان توانیویانە پاشماوەی قاوە بگۆڕن بۆ بایۆ
دیزڵ، کە جۆرێکە لە سووتەمەنی ژینگەیی و دەکرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ سوتەمەنییە
تەقلیدییەکان بەکاربێت.
١٠. زیاتر
لە سەدەیەکە بەڕازیل پلەی یەکەمی جیهانی لە بەرهەمهێنانی قاوەدا گرتووە و
کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی ئەم بەرهەمە لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەیە.