رۆبۆتێکی ڕێنیشاندەر بۆ گەشتییاران دروست دەکرێت

PM:03:09:09/03/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەک رۆبۆتێکی ڕێنیشاندەر بۆ گەشتییاران دەخاتەگەڕ کە وەرچەرخانێکی مێژووییە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا.

کۆمپانیای"ZTE" بە هاوکاری "DroidUp"، لە پێشانگای جیهانیی مۆبایل "MWC 2026" لە بەرشەلۆنە، پەردەی لەسەر نوێترین داهێنانی خۆی لادا کە ڕۆبۆتێکی ڕێنشاندەری گەشتیارییە و وەک مرۆڤێکی زیرەک هەڵسوکەوت دەکات.

ئەم داهێنانە نوێیە چەند تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەری تێدایە کە پێشتر لە هیچ ئامێرێکی تری هاوشێوەدا نەبینراوە، کە بریتین لە: -

ڕۆبۆتەکە چاوەڕێی پرسیارکردن لێی ناکات بەڵکو لە ڕێگەی زمانی جەستە و دووریی گەشتیارەکانەوە دەزانێت کێ پێویستی بە یارمەتییە و خۆی دەچێتە پێشەوە بۆ دەستپێشخەری.

- دەتوانێت بە چەندین زمانی جیاواز قسە بکات، ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەگەر قسەشی پێ ببڕیت، تووڕە نابێت و بە شێوەیەکی سروشتی دوای قسەکانی کەسەکە بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکردن، تەنانەت تۆنی دەنگیشی لەگەڵ بارودۆخەکەدا دەگۆڕێت

بە پێچەوانەی ڕۆبۆتەکانی دیکەوە، ئەم مۆدێلە دەتوانێت لەناو جەنجاڵی و شوێنە کراوەکاندا بە سەربەخۆیی ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە و کار بکات.

- ئەم ڕۆبۆتە تەنها قسەت بۆ ناکات، بەڵکو دەتوانێت وەک سەرپەرشتیارێکی زیرەکی ناو پێشانگاکان کار بکات و کاتێک زانیاریت پێ دەدات کۆنترۆڵی دەوروبەری خۆشی بکات، ڕووناکی و شاشەکانی دەوروبەری ڕێکدەخات بۆ ئەوەی کڕیارەکە بخاتە ناو کەشێکی تایبەت و ئەزموونێکی جیاوازی پێ ببەخشێت.