زۆربەمان ئەو قسەیەمان بیستووە کە دەڵێت
"تاڵی قژی سپی لێ مەکەرەوە، چونکە دووان لە شوێنیدا دەڕوێتەوە"، بەڵام
ئایا ئەمە ڕاستییەکی زانستییە یان تەنها ئەفسانەیەکی باوە؟
توێژینەوە
نوێیەکان بەتەواوی ئەم دەنگۆیە ڕەتدەکەنەوە، پرۆفیسۆر دێسمۆند تۆبین، پسپۆڕی
زانستی پێست لە زانکۆی دوبلین، ئاماژە بەوە دەکات کە هەر کونییلەیەکی قژ تەنها
توانای بەرهەمهێنانی یەک تاڵە قژی هەیە واتا لێکردنەوەی تاڵێک هەرگیز نابێتە هۆی
زیادبوونی ژمارەی تاڵەکان.
مەترسییە
گەورەکە ئەوەیە کە ڕاکێشان و لێکردنەوەی بەردەوامی تاڵەکانی قژ زیانێکی هەمیشەیی
بە ڕەگی قژەکە دەگەیەنێت، ئەم زیانە دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتوودا ئەو شوێنە بە
تەواوی توانای ڕواندنەوەی قژی نەمێنێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی تەنکبوونی قژ لەبری
چارەسەرکردنی سپیبوونەکەی.
ئاماژەش بەوە کراوە کە زۆرجار کاتێک
فیشارێکی زۆر بۆ لێکردنەوەی قژەکە بەکاردێت، برینێکی ورد لە پێستەکەدا دروست دەبێت
کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڕەگی قژەکە بۆ هەمیشە.
لە لایەکی
دیکەوە، توێژینەوەکان تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە سپیبوونی قژ زۆربەی کات پرۆسەیەکی
بۆماوەییە و پەیوەندی بە تەمەن و جیناتەکانەوە هەیە، بەڵام دڵەڕاوکێ و کەمخەوی
دەتوانن ئەم پڕۆسەیە خێراتر بکەن.
پسپۆڕان
ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە لەبری پەنابردنە بەر لێکردنەوەی تاڵەکان وا باشترە
گرنگی بە خۆراکی تەندروست و کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ بدرێت.