پەنجەرەی ماڵەکان دەبنە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا

PM:03:57:08/03/2026

992 جار خوێندراوەتەوە

زانایان توانیویانە ڕیکۆردێکی جیهانی نوێ تۆمار بکەن لە بەرهەمهێنانی وزەی خۆردا، تەنها بە چاککردنی پەنجەرەی ژوورەکەت دەبیتە خاوەنی کارەبایەکی بێبەرامبەر و هەمیشەیی

. زانایانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هێڵمهۆڵتز لە بەرلین، سەرکەوتنێکی مێژووییان لە بواری وزەی خۆردا تۆمارکرد، توانییان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە بە ناوی " Perovskite Tandem Solar Cells"، کارایی خانە خۆرییەکان بگەیەننە ئاستی پێوانەیی ٪٣٣ ئەمەش بازدانێکی گەورەیە کە جیهان بۆ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکەن.

ئەم داهێنانە رێگەخۆشکەرە بۆ دروستکردنی شووشەی ڕوون کە وەک پانێڵی وزە کار دەکەن، پەنجەرەی باڵەخانەکان و شوشەی ئۆتۆمبێلەکان بێ ئەوەی ڕەنگیان بگۆڕێت، تیشکی خۆر دەگۆڕن بۆ کارەبا.

ئەم شۆڕشە تەکنەلۆژیاییە نەک تەنها تێچووی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان ناهێڵێت، بەڵکو دەبێتە گەورەترین هەنگاو بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی، چونکە هەر باڵەخانەیەک دەبێتە وێستگەیەکی سەربەخۆی بەرهەمهێنانی وزە.

جێگەی باسە کە هەموو ئەم هەوڵانە لە پێناو پاراستنی ژینگەی زەوییە و هێشتنەوەیەتی لە باری سروشتی خۆیدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی گەرمبوونی زەوی و پاراستنی سروشت لەو قەیرانە گەورەیەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت.