کەشناسی هەرێم دەڵێت، بەرانبارین لە
سەنتەری شار و شارۆچکەکان بەشێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە
شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦،
بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ناوچەکە لە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین دەبێت،
بە درێژایی کاتەکان ئاسمان هەوری دەبێت، پێشبینی بارانبارین لە کاتی جیاجیا لە
سەرجەمەمی ناوچەکەمان دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان و شارۆچکە و شارەدێکان و ئیدارە
سەربەخۆکان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.
دەشڵێت،
کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت،
لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت.
باسی
لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە درەنگانی
شەودا زیاتر نزم دەبنەوە.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێش کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ
پەڵە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچەی شاخاوی جیا جیا
هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم.
هەولێر: ١٣
پلەی سیلیزی
پیرمام: ٩
پلەی سیلیزی
سۆران: ٩
پلەی سیلیزی
حاجی
ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٢
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ:
١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٠
پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١١
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧
پلەی سیلیزی