بەشێک لە خەڵکی خوویان بەوەوە گرتووە کە مۆبایلەکانیان دەبنە ناو
دەستشۆر و بەکاریدەهێنن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی زانیارییەکی مەترسیدار
لەسەر ئەمە ئاشکرا دەکات.
دکتۆر تریشا
پاسریچیا لە ناوەندێکی پزیشکیدا لە بۆستن، رایگەیاندووە کە بردنە ژوورەوەی مۆبایل
بۆ ناو دەستشۆر، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی "
Hemorrhoids" بە
ڕێژەی ٤٦٪ زیاد دەکات.
ئەم نەخۆشییە
بریتییە لە ئاوسان و گەورەبوونی دەمارەکانی خوێن لە ناوەوە یان دەوروبەری کۆم، کە
زۆرجار دەبێتە هۆی ئازار، خوران و خوێنبەربوون.
توێژینەوەکە
ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەکە تیشکی مۆبایلەکە نییە، بەڵکو ئەو کاتە زیادەیەیە کە
بەهۆی سۆشیاڵ میدیا و خوێندنەوەی هەواڵەکانەوە لەسەر کورسی دەستشۆرەکە بەسەری
دەبەیت، چونکە دانیشتنی درێژخایەن لەسەر کورسییەکی کراوە و بێ پاڵپشت، پەستانێکی
زۆر دەخاتە سەر ئەو دەمارانە و دەبێتە هۆی ئاوسانیان، کە دەرەنجامەکەی تووشبوونە
بە ئازارێکی زۆر، خوران و خوێنبەربوون.
لەمبارەیەوە
پزیشکان هۆشداری ئەوە دەدەن کە تەنها پێنج خولەک دانیشتنی زیادە، دەکرێت ژیانت
بگۆڕێت و تووشی ئازارێکی درێژخایەنت بکات کە چارەسەرکردنی ئاسان نەبێت.