شیرین عەبدولوەهاب باری تەندروستی ناجێگیرە

PM:01:11:08/03/2026

7052 جار خوێندراوەتەوە

شیرین عەبدولوەهاب نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

خانمە گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب بەهۆی تێکچوونی کتوپڕی باری تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

سەرچاوەکان بە میدیا ناوخۆییەکانیان ڕاگەیاندووە ئەو هونەرمەندە پاش بەربانگی دوێنێ هەستی بە ئازارێکی زۆر و توند کردووە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنین، پزیشکان بڕیاریانداوە نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی زراوی بۆ ئەنجامبدەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە لە ئێستادا شیرین لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و باس لەوە دەکرێت دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تیمی پزیشکی راپۆرتی کۆتایی لەسەر سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە و جێگیربوونی باری تەندروستی بڵاو بکەنەوە.

ئەم هەواڵە نیگەرانییەکی زۆری لەلایەن هەوادارانی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا دروست کردووە و هەمووان چاوەڕێی هەواڵی دڵخۆشکەرن.