توێژینەوەیەکی نوێ مشتومڕ لەسەر تەمەنی هەرەمی گەورەی جیزە دروست دەکات

PM:01:25:02/02/2026

3212 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازیارێکی ئیتاڵی لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا دەکات کە ڕەنگە هەرەمی گەورەی جیزە زۆر کۆنتر بێت لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا.

زیاتر لە سەدەیەکە، شوێنەوارناسانی میسر مێژووی هەرەمی گەورەیان بۆ نزیکەی ساڵی ٢٥٨٠ پێش زایین، نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی فیرعەون خوفو لە شانشینی چوارەمی میسری کۆن دادەنێن بەڵام توێژینەوە نوێیەکە بە سەرپەرشتی ئەندازیاری ئیتاڵی ئەلبێرتۆ دۆنینی لە زانکۆی بۆلۆنیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕەنگە هەرەمەکە دەیان هەزار ساڵ پێشتر دروستکرابێت.

دۆنینی ڕوونیکردەوە کە شێوازی ئەو بەردانەی لە بنی هەرەمەکەدان ئەوە پیشان دەدات کە دەکرێت تەمەنی لە نێوان ٢٠ هەزار بۆ ٤٠ هەزار ساڵدا بێت.

توێژینەوەکە دوانزە خاڵ لە دەوری بنکەی هەرەمەکەی تاقیکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە هەندێک پێوانە ئاماژە بە گۆڕانی زەوییەکای دەکەن لە ماوەی دەیان هەزار ساڵدا، بە تێکڕا نزیکەی ٢٥ هەزار ساڵ، دۆنینی پێشنیاری کرد کە ڕەنگە فیرعەون خوفو هەرەمەکەی نۆژەن کردبێتەوە نەک دروستی کردبێت.

ئەم دۆزینەوانە دیدێکی نوێ پێشکەش دەکەن ئەویش دوورکەوتنەوە لە مێژووی شوێنەواریی نەریتی، کە زۆرجار پشت بە تۆمارە مێژووییەکان، نووسراوە ناوخۆییەکان، یان مێژووی ڕادیۆکاربۆنی ماددە ئۆرگانییەکان دەبەستێت، ڕێبازی REMڕێگە دەدات بە گرنگیدان بە گۆڕانی ڕاستەقینەی خودی بەردەکە بۆ خەمڵاندنی تەمەنی پێکهاتەکە، لە هەمان کاتدا دان بەوەدا دەنێت کە هۆکارەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، بارانبارین، هاتوچۆی سەردانکەران.

دۆنینی ئاماژەی بەوە کرد کە تەکنیکەکە بە وردی وادەی دروستکردنی هەرەمەکە دیاری ناکات، بەڵکو تەمەنی هەرەمەکە دەخەمڵێنێت، تێکڕای پێوانەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری ٦٨% هەیە کە تەمەنی هەرەمەکە لە نێوان نزیکەی ١١ هەزار بۆ ٣٩ هەزار ساڵدایە، کە تێکڕای گشتی نزیکەی ٢٤٩٠٠ ساڵە.