لەسەر زانیاری چەواشەکارانە سەبارەت بە پاراستنی نهێنی و ئاسایشی
واتسئەپ، داوای یاسایی لەسەر مێتا تۆمارکراوە.
ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، کۆمەڵێک لە داواکارانی وڵاتان سکاڵایان
لەسەر مێتا تۆمار کردووە و تۆمەتباریان کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە
سەبارەت بە تایبەتمەندی و ئاسایشی نامە ناردنی واتسئەپ.
داواکارییەکە لە سانفرانسیسکۆ تۆمارکراوە و باس لەوە دەکات کە ئاسایشی
نامە ناردنی واتسئەپ پارێزراو نییە لە کاتێکدا کۆمپانیای مێتا بانگەشەی ئەوە دەکات
کە واتسئەپ تەنها ڕێگە بە نێرەر و وەرگر دەدات ئاگاداری نامەکان بن.
داواکاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە مێتا و واتسئەپ "هەموو پەیوەندییەکانی
بەکارهێنەران کە بڕیارە تایبەت بن هەڵدەگرن و شیکاری دەکەن و دەستیان پێدەگات".
بەپێی وتەی داواکارانی ئوسترالیا، بەرازیل، هیندستان، مەکسیک، باشووری
ئەفریقا کۆمپانیاکە ملیارەها بەکارهێنەری واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا بەلاڕێدا دەبات.
جێگەی باسە وتەبێژی مێتا بە بلومبێرگی ڕاگەیاندووە، ئەو داوایە بێ بنەمایە
و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە نامەکانی واتسئەپ پارێزراو نین بە تەواوەتی
دوورە لە راستییەوە.