نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ مسقاڵێک زێڕ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:09:24/01/2026

1396 جار خوێندراوەتەوە

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٩٨٦ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٤٨ هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی شەممەى رابردوو بە ٩٦٥ هەزاز دینار بوو.

سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە دیارکردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ٩٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٩٥ هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.