گەنجێک پەیکەرەکەی رۆناڵدۆی لە مادێرا ئاگر تێبەرداوە

PM:12:32:21/01/2026

220 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێک پەیکەرەکەی رۆناڵدۆی لە مادێرا ئاگر تێبەرداوە و پۆلیس لە هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.

پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنی گەنجێکدایە کە لە کارێکی نامۆدا پەیکەرە برۆنزییەکەی کریستیانو ڕۆناڵدۆی لە زێدی خۆی لە مادێرا ئاگر تێبەردا.

ئەو گەنجە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پەیکەرەکە دەسووتێنێت و کاتێک ئاگرەکە بە تەواوی پەیکەرەکە دادەپۆشێت و خەریکە بەسەر خۆشیدا بڕوخێت، کەمێک دەچێتە دواوە و بە دەم میوزیکی راپی پورتوگالییەوە رەقسێکی سەیر دەکات.

ئەو گەنجە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڤیدیۆکەی بۆ فۆڵۆوەرەکانی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و لە ژێریدا نووسیویەتی: ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوەی خودایە، کریستیانو، ئەمەش بووەتە هۆی سەرسوڕمان و توڕەیی زۆری هەوادارانی رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەرچەندە تا ئێستا روون نییە پەیکەرەکە زیانی جدی بەرکەوتووە یان نا، بەڵام پۆلیس رایگەیاندووە کە ناسنامەی تۆمەتبارەکەیان ناسیوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.