ئاگادارییەک لەلایەن کۆمپانیایی ئەپڵەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە
دەکات کە مەترسی لەسەر ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن هەیە.
کۆمپانیای ئەپڵ هۆشدارییەکی گرنگیدەربارەیلاوازی
ئاسایشی لە وێبگەڕەکەیدا راگەیاند، ئاماژەی بەوە کردووە ئەم لاوازییە سەدان ملیۆن ئامێر
دەخاتە بەردەم هێرشی ئەلیکترۆنی کە دەتوانێت داتای بەکارهێنەران بگوازێتەوە یان کۆنترۆڵی
ئامێرەکانیان بکات.
تیمی ئەپڵ دوو لاوازی ئەمنییان لە وێبکیت دۆزیەوە کە بزوێنەری سەرەکییە
کە سەفاری و هەموو وێبگەڕەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئایپاد ئۆ ئێس بەهێز دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە، ئەم لاوازییانە پێشتر لە هێرشی ئامانجدار
و ئاڵۆزدا بۆ سەر هەندێک کەس کەڵک وەرگیراون.
لاوازییەکان ڕێگە بە ماڵپەڕە زیانبەخشەکان دەدەن کە فێڵ لە ئامێرەکان
بکەن بۆ جێبەجێکردنی کۆدی زیانبەخش تەنها بە سەردانیکردنی ماڵپەڕێکی تایبەتمەند، ئەمەش
ڕێگە بە هاکەرەکان دەدات دەستیان بگات بە زانیارییە هەستیارەکانی وەک وشەی نهێنی، زانیاری
پارەدان، یان تەنانەت کۆنترۆڵی تەواوی ئامێرەکە.
هەرچەندە ئەپڵ نوێکارییەکی بڵاوکردەوە بۆ چاککردنی ئەم لاوازییانە، بەڵام
ڕێژەی بەکارهێنەرانی iOS کە نوێیکردووەتەوە
لەڕادەبەدەر کەمە.
خەمڵاندنەکان دەریدەخەن کە تەنها نزیکەی 50%ی بەکارهێنەران ئامێرەکانیان
نوێکردووەتەوە بۆ iOS 26،
واتە نزیکەی 800 ملیۆن ئامێر لە سەرانسەری جیهاندا بە لاوازی ماونەتەوە.
داتاکانی شیکاری بەکارهێنان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی ڕاستەقینەی ئەوانەی
سیستەمی کارپێکردنیان نوێکردووەتەوە زۆر کەمە، ئەمەش مەترسی هاککردنیان زیاد دەکات
دوای ئەوەی وردەکارییەکانیان بە ئاشکرا لەلایەن گەشەپێدەرانەوە ئاشکرا دەکرێن، چونکە
هێرشبەران توانای دروستکردنی هێرشی کاریگەرتریان دەبێت.
شارەزایان پشتڕاستیان کردەوە کە نوێکردنەوە بۆ iOS
26.2 یان بەرزتر تاکە ڕێگەی کاریگەرە بۆ پاراستنی ئامێرەکەت،
بەو پێیەی لاوازییەکان ناهێڵێت، هەروەها کێشەکە بە تەنها لە ڕێگەی ڕێکخستنەکان یان
گەڕان چارەسەر ناکرێ.
بەگوێرەی ئاپڵ، لیستی ئەو ئامێرانەی مەترسییان لەسەرە ئەگەر نوێ نەکرێنەوە،
ئایفۆن ١١ و مۆدێلەکانی پێشترە.
جگە لە نوێکردنەوەکان، شارەزایان پێشنیاری بەکارهێنانی نەرمەکاڵایەکی
ئەمنی بەهێز دەکەن کە یارمەتی دۆزینەوەی بەستەر و ماڵپەڕە زیانبەخشەکان دەدات و داتای
هەستیار دەپارێزێت