کەشناسی شەپۆلێکی تری بەفربارینی راگەیاند

AM:11:10:21/01/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا، دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت، بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی وتیشی، لە کاتی بەیانیدا شەختە درووستدەبێت وشەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکە لە کاتەکانی شەودا دەستپێدەکات، سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەفر بارینەی دەست پێ دەکات لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوبەم شێوەیەیە:

سلێمانی: ٤ پلەی سیلیزی

هەولێر: ٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٧ پلەی سیلیزی