دکتۆر یێڤگێنی چێرموشکین پسپۆڕی شێرپەنجە ڕایگەیاندووە، چای گەرم و خواردنە
بەهاراتییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکەن.
بە وتەی ئەو خواردنەوە و خۆراکە گەرم و بەهاراتییەکان کاریگەری
نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکەن و بەشدارن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی گەدە.
ئەو پزیشکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام خواردنی سورکراوەکان و بەهارات
و خوێ دەبنە هۆی هەوکردنی توند و زیان بە گەدە دەگەیەنن، بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییەش
زۆر گرنگە ڕێجیمێکی هاوسەنگ پەیڕەو بکەیت و شێوازی ژیانی تەندروست بگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد بە هەمان شێوەش خواردنەوە زۆر گەرمەکان زیان بە تەندروستی
دەگەیەنێت، ئەگەر چا و خواردنەوەکانی دیکە ئەوەندە گەرم بن کە ببنە هۆی سووتانی ناوپۆشی
سورێنچک و گەدە ئەوا خورانی بەردەوام دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن، ئامۆژگاری
ئەوەمان دەکات کە چا بە گەرمی نەخۆینەوە.