ڤیتامینE ماددەیەکی
خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ جەستە،بەو پێیەی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک دژە
ئۆکسێنەر پارێزگاری لە خانەکان دەکات و لە تێکچوون دەیانپارێزێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"کلیڤلاند" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی ڤیتامینE دەکات، بەم شێوەیە:
١.خۆپاراستن لە شێرپەنجە:
وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاردەکات، کە
بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.
٢. باشترکردنی تەندروستی چاو:
بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی
تێکچوونی چاو و ئاوی سپی چاو.
٣.بەهێزکردنی سیستمی بەرگری
جەستە:
کارکردنی سیستەمی بەرگری جەستە باشتر
دەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی زیاتر دەکات.
٤.خۆپاراستن لە خوێن مەین:
یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی
مەترسییەکانی خوێن مەین، بەڵام نابێت بە جێگرەوەی دەرمانی نووسراو هەژمار بکرێت.
٥.باشترکردنی تەندروستی پێست:
لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا
بەکاردێت بۆ شێدارکردن و پاراستنی.