شەپۆلی بەفر و باران تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:02:18:10/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بە تەواوی هەوری بێت و لەگەڵیدا نمەبارانی پچڕپچڕ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا چوار پلە دادەبەزن و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە سفر پلەی سیلیزییە، هەروەها کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی تەم لە درەنگانی شەو و بەرەبەیانی سبەی یەکشەممەدا.

بۆ سبەی یەکشەممە ١١ کانوونی دووەم، کەشوهەوا روو لە جێگیربوون دەکات و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما دووبارە روو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە خێرایی با لە هەردوو رۆژەکەدا لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لە کاتی تەمدا کەم دەبێتەوە بۆ خوار حەوت کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەکان:

هەولێر: ئەمڕۆ (-٩) سبەی ١٣

سلێمانی: ئەمڕۆ (-٧) سبەی ١٠

دهۆک: ئەمڕۆ (-٨) سبەی ١٠

کەرکوک: ئەمڕۆ (-١١) سبەی ١٤

گەرمیان: ئەمڕۆ (- ١٢) سبەی ١٥

حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ سفر، سبەی ٥