خەمۆکی مانگی یەک چییە؟

PM:03:45:07/01/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵ و گەڕانەوە ڕۆتینەکانی ڕۆژانە، زۆر کەس تووشی گۆڕانی لەناکاوی باری دەروونی دەبێت ئەمەش حاڵەتێکە کە بە خەمۆکی مانگی یەک ناسراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، جۆلانتا بێرک زانای دەروونناسی پۆڵەندی ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم حاڵەتە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە مێشکەوە بەتایبەتی گواستنەوەی دەماری دۆپامین، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە هەستکردن بە چێژ و پاڵنەر و پێشبینی ئەرێنیی.

بێرک دەڵێت، ئاستی دۆپامین لە کاتی پشووەکاندا بەهۆی کۆبوونەوەی خێزانی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان زیاد دەکات بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم ماوەیەدا، ئەم هاندەرانە لەناکاو کەم دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی دۆپامین، کە کەسەکە هەست بە بێهێزی، لەدەستدانی پاڵنەر یان سەختی چێژوەرگرتن لە چالاکییە ئاساییەکان.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم گۆڕانە لە باری دەروونیدا زۆرجار کاتییە و دوای ماوەیەک کەسەکە چاکدەبێتەوە.

هەروەها هۆکارەکانی دیکەش هەن وەک کورتبوونەوەی رۆژ و کەمبوونەوەی بەرکەوتن بە ڕووناکی سروشتی و گەڕانەوەی خێرا بۆ فشارەکانی کارکردن دوای پشوویەکی کورت.

جگە لە دۆپامین، ئۆکسیتۆسین کە بە هۆرمۆنی "خۆشەویستی و پەیوەندی" ناسراوە، کاریگەری لەسەر دەبێت، ئاستی ئۆکسیتۆسین لە ماوەی کاتی نزیک لە خێزان و کارلێکی جەستەیی و کۆمەڵایەتیدا بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەژن و کەمبوونەوەی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان، ڕەنگە هەندێک هەست بە بەتاڵی سۆزداری یان گۆشەگیری بکەن.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا پێویستی بە چارەسەری ئاڵۆز نییە، بەڵکو پێویستی بە هەنگاوی سادە هەیە، دیارترینیان:

١. بەرکەوتن بە ڕووناکی سروشتی لە بەیانیاندا، تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی پیاسەیەکی کورتیشەوە بێت.

٢. پاراستنی خشتەی خەوتنێکی ڕێکوپێک.

٣. بەشداریکردن لە چالاکییە جەستەییەکان.

٤. دانانی ئامانجێکی دیاریکراو.