بەهۆی ئەو بارانەی لە سەرەتای ئەم
مانگەوە عێراقی گرتووەتەوە لە پارێزگای بابل گەنجینەیەکی مێژوویی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی
٢٠٢٥، عەدنان دلێمی، پارێزگاری بابل رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی عێراق و
پارێزگاکەی گرتووەتەوە ٣٥٠ دراو و ١٠ پارچە کانزای مس و دوو پارچە زێڕ و چەندین
کەلوپەلی بەردین لەسەر شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ و گەنجینەی مێژوویی سەردەمی حامورابی
دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی
لێکۆڵینەوەکان، بەشێک لەپارچەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئاینی
ئیسلام، بەشێکیان سەردەمی عەباسییەکان و تەمەنی بەشێکیشیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٣١ ساڵ
پێش زایین.