بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی
نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و ٤٨٢ دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ ریکۆردێکی نووێی
تۆمارکرد لە جیهاندا و ئەم بازدانە گەورەیە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بەرەو ٨٩٠ هەزار دینار
هەڵکشاوە.
بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە ٣١.١ گرامە و
لەبەر ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە ٥ گرام هەژمار
دەکرێت، کەواتە یەک ئۆنسە زێڕ دەکاتە ٦.٢٢ مسقاڵ.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەپێی نرخی ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٢ نرخەکەی ٩٣٣ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ نرخەکەی ٨٩٠ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ نرخەکەی ٧٦٣ هەزار دینارە.