ژمارەیەکەی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چاتلە تەواوی
جیهاندا ڕیپۆرتیان داوە لەبارەی بوونی کێشە لە ئەکاونتەکەیاندا و سناپچاتیش دەڵیت ئاگادارین و بەزووی
چارەسەری دەکەین.
ماڵپەڕیtomsguide لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە زۆرێک لە
خەڵکی ناتوانن بچنە ناو ئەکاونتەکانی سناپ چاتیان و ئەمەش کێشەی بۆ دروست کردوون و
زۆرینەیان کێشەی ئەوەیان هەیە یان هیچ نامەیەک ناتوانن بنێرن یاخود جگە لە تێکست و
نوسین ناتوانن وێنە و ستریک بنێرنن بۆ هاوڕێکانیان.
هاوکات، بەشێک لە بەکارهێنەران ئاماژەیان بەوەکردووە
کە تەنانەت ئەکاونتەکانیان داخراوەتەوە و کاتێک دەیانەوێت جارێکی دیکە بچنەوە ناوی
ئیرۆریان پێ دەدات و گازندەکایان لەبارەی بابەتەکەوە لەڕێگەی تویتەرەوە بڵاوکردووەتەوە.
لەبەرامبەردا، ئەکاونتی یارمەتیدەری سناپچات لە
تویتێکدا ئاشکرای کردووە کە ئاگادارن لەبارەی بابەتەکەوە و لە زووترین و نزیکترین
کاتدا چارەسەری دەکەن و وەک لەکارکەوتنی فەیسبووک نابێت کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر
بەردەست نەبوو.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، ڕۆژی چواری ئەم مانگە نزیک کاتژمێر٦:٥٠ خولەکی ئێوارە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتس ئەپ لەکار کەوتن و بۆ نزیکی پێنج
کاتژمێر بەردەست نەبوون بۆ بەکارهێنەران.