سوودەکانی شۆربای نۆک لە زستاندا

AM:09:17:23/12/2025

2108 جار خوێندراوەتەوە

شۆربای نۆک یەکێکە لە شۆربا زستانییە بەناوبانگەکانی وڵاتانی عەرەبی، جگە لەوەی کە جەستە گەرمدەکاتەوە سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە و پرۆتین و ڕیشاڵ چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Healthline"، شۆربای نۆک ماددە خۆراکییە پێویستەکان بە جەستە دەبەخشێت کە پاڵپشتی تەندروستی دەکەن، بەتایبەتی لە کاتی کەشوهەوای سارددا.

دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

١. نۆک بڕێکی باشی پرۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ڕێجیمێکی ڕووەکی پەیڕەو دەکەن.

٢. ڕیشاڵی خۆراکی لە نۆکدا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرسکردن و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە و ڕێگریکردن لە قەبزی.

٣. ئەو ڕیشاڵ و کانزایانەی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە لە نۆکدا هەیە بەشدارن لە دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

٣. نۆک ڕێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە، ئەمەش یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات، بەم شێوەیەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە کاتێک بە ڕێژەیەکی مامناوەند دەخورێت.

٤. یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کێش چونکە تێکەڵکردنی پرۆتین و ڕیشاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

٥. نۆک ئاسن و فۆلێت و فسفۆر و زینکی تێدایە کە توخمێکی سەرەکین بۆ باشترکردنی سیستمی بەرگری و بەرهەمهێنانی وزە لە جەستەدا.

جێگەی باسە سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەڵام شارەزایانی تەندروستی پێشنیاری خواردنی نۆک بە ڕێژەیەکی مامناوەند دەکەن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی ڕیخۆڵە یان قۆڵۆنەوە دەناڵێنن.