توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە ئاماژەی بەوە
کرد زیادکردنی خوێ بۆ خۆراک کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.
دکتۆر لوچی پسپۆر لە سەنتەری توێژینەوەی قەڵەوی و
نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، توێژینەوەیەکی لە گۆڤاری پزیشکی "JAMA"
بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات زیادکردنی بڕێکی زۆری خوێ بۆ خۆراکەکان پەیوەندییان
بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەوە هەیە.
لە توێژینەوەکەدا داتای زیاتر لە ٤٦٥ هەزار
کەسیان شیکردووەتەوە کە تێکڕا تەمەنیان ٥٦ ساڵ بووە و نەخۆشی گورچیلەیان نەبووە،
هەروەها تەندروستی و شێوازی ژیانی بەشداربووان لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٣
بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
بە وتەی توێژەران لە ماوەی توێژینەوەکەدا زیاتر
لە ٢٢ هەزار حاڵەتی نەخۆشی گورچیلە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە خوێیان بۆ
خۆراکەکانیان زیاد کردووە ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی گورچیلە زیاتر بووە
بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەرگیز خوێیان بەکارنەهێناوە یان بڕێکی کەمیان
خواردووە.
هەروەها تیمی
توێژینەوەکە جگە لە زۆر خواردنی خوێ چەندین هۆکاری تریان دەستنیشان کرد وەکزیادبوونی کێش، جگەرەکێشان، خواردنەوەی کهول،
کەمی وەرزشکردن، نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە هەموو ئەمانە زیان
بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنێت.