شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای توند بەڕێوەیە

PM:03:33:22/12/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای توند بەڕێوەیە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسیی ئێن ئاڕ تی وت، لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات و بەهۆی بوونی سەرماشەوە لە ناوچە شاخاویە زۆر بەرزەکان بەفردەبارێت.

وتیشی، لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی سەرتاسەریی روو لە ناوچەکەمان دەکات و تیایدا ئاستی دابارین زۆرباش دەبێت بۆ هەموو ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی یەک و دووی ساڵی نوێدا و لە کاتی چلەدا سەرمایەکی بەهێز و توند هەرێم دەگرێتەوە.