خواردنی کاهوو سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە

AM:08:53:21/12/2025

15132 جار خوێندراوەتەوە

کاهوو وەک یەکێک لە گرنگترین رووەکەکان هەژماردەکرێت بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییە گرنگەکان بۆ جەستە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " altibbi" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی کاهوو کراوە، بەم شێوەیە:

١. باشتربوونی کرداری هەرس بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانیەوە.

٢. شێداربوونەوەی جەستە بەهۆی رێژەی زۆری ئاوەکەیەوە.

٣. هێورکردنەوەی دەمارەکان و باشترکردنی خەو.

٤. کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ ئەوانەی ڕێجیم دەکەن.

٥. بەهێزبوونی ئێسک بەهۆی بوونی ڤیتامین Kیەوە کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک.