بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:12:30:13/12/2025

13828 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینیی كردووە ئەمڕۆش بارانبارین بە ئاستی جیاواز بەردەوام بێت، دەشڵێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، پێشبینییش دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە پێشبینیی كراوە:

هەولێر: ١٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ١٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران: ٨ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ١٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٩ پلای سیلیزی

گەرمیان: ١٦ پلەی سیلیزی