مەحەلەبی سەرچاوەیەکی خێرای وزەیە

PM:02:22:09/12/2025

1592 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی ئارەزووی مەحەلەبی دەکەن بەتایبەت لە شەوانی زستاندا،جۆرێکە لە شیرینی گەرم جگە لە هاوسەنگکردنی پلەی گەرمی جەستە چەندین سوودی دیکەشی هەیە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " elbalad" ئاماژەی پێکراوە کە مەحەلەبی یەکێکە لە شیرینییە بەناوبانگەکان بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، نەک تەنها بەهۆی تامە جیاوازەکەیەوە، بەڵکو بەهۆی سوودە زۆرەکانیشەوە.

دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

١. جەستە گەرم دەکات چونکە کاربۆهیدرات و پێکهاتەکانی تێدایە کە یارمەتی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی جەستە دەدات.

٢. سەرچاوەیەکی خێرای وزەیە، یارمەتیدەرە بۆ وزەدان بە جەستە و بەرەنگاربوونەوەی بێهێزی لە سەرمادا.

٣. یارمەتی کەمکردنەوەی خورانی گەدە دەدات و هەرسکردن باشتر دەکات، بەتایبەتی ئەگەر شەکرەکەی کەم بێت.

٤. هەستکردن بە برسێتی کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

٥. زیادکردنی شیر یان گوێز وا دەکات سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزاکان بێت کە پاڵپشتی بەرگری جەستە دەکات.