هونەرمەندی
گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.
نێچیر هەورامی لە
نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوە کردووە کە لە
ئایندەیەکی نزیکدا گورانییەکی نوێ بە ناوی "رۆژی سپی" بڵاودەکاتەوە.
نێچیر هەورامی
لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی
کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.