گرنگترین سوودەکانی گۆشتی قاز

PM:12:20:09/12/2025

1860 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی خواردنی گۆشتی قاز کردووە کە جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت و هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی قازی بەشێوەیە خستووەتە ڕوو:

١. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.

٢. چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامینB12پێکهاتووە، کە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن گرنگە.

٣. بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ، چونکە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەشی تێدایە.

٤. بەهێزکردنی و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستیی ئێسقان و جومگەکان.

٥. چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام.

٦. بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار.

٧. باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.

٨. خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر.