ئایا خواردنی سیر لە بەیانیاندا کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت؟

AM:09:09:08/12/2025

5220 جار خوێندراوەتەوە

ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە پێویستە زۆر ئاگادار بن لە شێوازی ژیانیان، چونکە ئەگەر دانەبەزێت دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی جۆراوجۆر لەوانەش جەڵتەی دڵ، بەگوتەی پزیشکان جگە لە خواردنی دەرمان، چەند ڕێگەیەکی سروشتی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

لە ماڵپەڕی "timesnownews" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی سیر رەنگە کەمێک ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) کەم بکاتەوە بەهۆی ئەلیسین، هەرچەندە کاریگەرییەکەی سنووردارە و جێگەی دەرمان ناگرێتەوە. هەروەها سیر بەرگری جەستە بەهێز دەکات و دژە ئۆکسێنەر بۆ جەستە دابین دەکات، واباشە ڕۆژانە یەک یان دوو دەنک سیر بخورێت بەڵام ئەوانی هەستیارییان بە سیر هەیە یان ئەوانەی دەرمانی روونبوونەوەی خوێن دەخۆن پێویستە پێش خواردنی راوێژ بە پزیشک بکەن.