نازێ عەزیزی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:12:49:07/12/2025

1736 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازێ عەزیزی نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە.

نازێ عەزیزی دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی بەرهەمێکی نوێ بە ناوی " لێرە ناڕۆم" بڵاوکردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە كەناڵی یوتیوبی خۆی گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە، میدیا مەعروفی تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، کاری ئاوازی لەلایەن كەیوان پەرمووزەوە ئەنجامدراوە، ئەفشین شوكری کاری میکس و ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، كاری دەرهێنانی كلیپەكەشی ئاریان خۆشناو ئەنجامیداوە.

نازێ عەزیزی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێکە لە خانمە هونەرمەندەکان خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.