بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان ماندوو دەبن؟

AM:10:04:07/12/2025

1068 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوە زانستییەکان نوێیەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خانمان زیاتر لە پیاوان ماندوو دەبن.

لە ماڵپەڕی "womenshealth" بڵاوکراوەتەوە، بەشێک لە خەڵکی باس لەوە دەکەن کە خانمان زیاتر لە پیاوان ماندوون، بەشێکیش دەڵێن خانمان و پیاوان وەک یەک ماندوو دەبن بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا ئەوە پشتراستکراوەتەوە کە خانمان زیاتر لە پیاوان ماندوو دەبن لەبەر چەند هۆکارێک، وەک:

١. توێژەران ڕوونیان کردەوە کە ئیسترۆجین ئاستی وزە لە ناو مێشکدا دەگۆڕێت، ئەمەش وا دەکات خانمان زووتر هەست بە ماندوێتی بکەن.

٢. هەستیاری بەرزی دەمارەکان هەستکردن بە ماندوێتی زیاد دەکات، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە جەستەی خانمان زیاتر هەستیارە بە ڕێڕەوی هەوکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی.

٣. سوڕی مانگانە یەدەگی وزەی سروشتی کەم دەکاتەوە، پزیشکەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە دابەزینی ئاستی ئاسن و گۆڕانی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی شەپۆلی ماندوێتی تەنانەت لە خانمانی تەندروستیشدا.

٤. ماندوێتی مێشک، خانمان ڕۆژانە زیاتر لە چەند ئەرکێک ئەنجامدەدەن لە کارکردنی ماڵەوە تا کارکردنی دەرەوە ئەمەش مێشکی زیاتر ماندوو دەکات و تەرکیزی کەمدەکاتەوە.

٥. خانمان زیاتر تووشی کەمخەوی دەبن، بەتایبەتی لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان.

٦. کەمی ڤیتامین هۆکاری شاراوەی ماندوێتی بەردەوامە، خانمان زیاتر تووشی کەمی ئاسن و ڤیتامین D دەبن کە هەردووکیان سەرەکین بۆ بەرهەمهێنانی وزە.