ئەم خواردنەوە بەناوبانگە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ

AM:08:56:07/12/2025

4400 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە تەنکبوونەوە یان هەڵوەرینی قژ زۆرجار شتێکی ئاساییەبەڵام ئەم نیشانانە هەندێک جار دەتوانن ئاماژە بن بۆ کێشەیەکی پزیشکی.

هەڵوەرینی قژ رەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بەهۆی چەندین هۆکاری دەرەکییەوە بێت، وەک فشار، نەخۆشی، کەمی ئاسن، دابەزینی خێرای کێش، یان چارەسەری کیمیایی، دکتۆر ئامنا عادل، لە بڵاوکراوەیەکیدا ئامۆژگاری و چارەسەرەکانی باسکرد کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی قژ، هەروەها ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی وەرزی زستان کرد لەسەر تەندروستی قژ.

رایگەیاند " کەمبوونەوەی بەرکەوتن بە رووناکی سروشتی و پشتبەستن بە رووناکی دەستکرد هاوسەنگی ناوەوەی جەستە تێکدەدات و کاریگەری نەرێنی لەسەر کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە دروست دەکات، ئەمەش یەکیکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردن لە تاریکیدا دەبێتە هۆی تێکدانی دەردانی هۆرمۆن و ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی میتابۆلیزم و زیادبوونی ئارەزووی شەکر و خۆراکە چەورەکان.

ئەو پسپۆڕە هۆشداریشی داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێنبەرەکانی پێستی سەر دەبێت و لە ئەنجامدا تەندروستی تاڵەکانی قژ تێکدەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردنەوە بەناوبانگەکانی زستان وەک شوکولاتەی گەرم کە رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە هۆکارە لە زیادبوونی هەوکردن کە زیان بە ڕەگی قژ دەگەیەنێت.