روسیا ڕۆبلۆکس قەدەغە دەکات

AM:10:59:04/12/2025

36 جار خوێندراوەتەوە

روسیا بەهۆی ناوەڕۆکی نەگونجاوەوە یاری ڕۆبلۆکس قەدەغە دەکات.

ڕێکخەری پەیوەندییەکانی روسیا رایگەیاند کە ڕۆبلۆکس ناوەڕۆکی نەشیاوی تێدایە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەکردن و لایەنی دەروونی منداڵان دروست دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆبلۆکس رایگەیاندووە "ئێمە ڕێز لە یاسا و ڕێسا ناوخۆییەکان دەگرین لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کاریان تێدا دەکەین، پێمان وایە کە ڕۆبلۆکس ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ فێربوون و داهێنان و پەیوەندی بنیاتنەر دابین دەکات."

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەلامەتی منداڵان لە پێشینەی کارەکانماندایە، ڕێوشوێنی بەهێزی خۆپارێزی و پێشوەختەی هەیە بۆ دیاریکردن و ڕێگریکردن لە ناوەڕۆکی زیانبەخش لەسەر پلاتفۆرمەکەمان".

ئەم قەدەغەکردنە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ڕۆبلۆکس زیاتر لە ١٥١.٥ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

شایەنی باسە کە ڕۆبلۆکس لە هەندێک وڵاتی دیکەش قەدەغە کراوە، وەک عێراق و تورکیا، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر منداڵان.