كەشناسی عێراق
دەڵێت، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی عێراق لە هەرێمی
كوردستان دەكات و تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت كە خۆی لە نمەباران، باران و
هەورەبروسەکە دەبینێتەوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسیی عێراق لە
راگەیەندراوێكدابڵاویکردەوە، "سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و
هەندێک جار دەبێتە هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە
كە بەرزترین پلەی گەرما لە زیقار دەبێت بە ٢٥ پلە و نزمترین پلەی گەرماش لە
سلێمانی دەبێت بە ١٧ پلە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کەشوهەوای رۆژی هەینی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری
نمەبارانێکی کەم لە ناوچەکانی باشوور، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور و
باشوور نزیک دەبن لە رۆژی پێشوو و لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرزدەبنەوە.
لایخۆیەوە
كەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە
نیمچەهەور دەبێت، هەروەها سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری
تەواو.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٩
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٨
پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٩ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٢٠ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٢١
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٩
پلەی سیلیزی
سۆران: ١٩ پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : ١٨
پلەی سیلیزی
ئامێدی: ١٥
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٤
پلەی سیلیزی