حکومەتی
مالیزیا بە فەرمی گەڕانێکی نوێی بۆ فڕۆکەیMH370پەسەند کرد، ئەمەش دوای ١١ ساڵ لە
دیارنەمانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی مالیزیا ڕایگەیاند، گەڕان
بەدوای فرۆکەی ونبووی هێڵی ئاسمانی مالیزیا Flight MH370لە ٣٠ی کانوونی دووەم دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای ١١ ساڵ لە دیارنەمانی فڕۆکەکە لە
ڕێگەی پەکین، کە ئەمەش بە یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی فڕۆکەوانی جیهان
دادەندرێت.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فڕۆکەی جۆری MH370کە فڕۆکەی بۆینگ 777 بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە گەشتێکدا لە کوالالامپورەوە بۆ پەکین دوای
ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە نزیک باشووری زەریای هیندی لە شاشەی ڕاداردا
دیارنەماوە،٢٢٧ سەرنشین و ١٢ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانیلەناو
فڕۆکەکەدا بوون.
دوایین گەڕان بەدوای فڕۆکە ونبووەکە لە باشووری
زەریای هیندی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهۆی خراپی کەشوهەوا ڕاگیراوە.
وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،
کۆمپانیای ئۆشن ئینفینیتی پشتڕاستی کردووەتەوە کە بۆ ماوەی ٥٥ ڕۆژ دەست بە گەڕان بەدوای
ئەو فڕۆکەیە دەکاتەوە.
جێگەی باسە بە درێژایی ئەو ماوەیە چەندین هەوڵی بەرفراوانی
نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە
شوێنی لەناوچوونی کەشتییەکە نەدۆزراوەتەوە، تەنها هەندێک پاشماوە نەبێت کە لە
کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و دوورگەکانی زەریای هیندیدا دۆزراونەتەوە.