چەند خوویەکی بەیانیان روخسار پیر دەکەن

AM:08:28:03/12/2025

19568 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لە خووی بەیانیان زیانی تەندروستی پێست دەگەیەنن و هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە و پەڵە و ڕەشی ژێر چاو.

ماڵپەڕی برایتسایدی ئەمریکی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە شەش خووی بەیانیان کردووە کە زیان بە تەندروستیی پێستی روخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:

یەکەم: هەموو بەیانییەک خواردنە دانەوێڵەییەکان و شۆفان بخۆیت.

دووەم: بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرماودا بمێنێتەوە و هەڵمی و گەرمی زۆر بدات لە پێستی روخسارت.

سێیەم: دەستپێکی بەیانییەکەت بە کوپێک قاوە بێت، کە زۆرکات رەشی ژێر چاو زیاد دەکات.

چوارەم: تەنیا کاتێک خۆر هەبێت کرێمی دژە هەتاو بەکاردەهێنیت و نایکەیت بە خووی هەمیشەیت.

پێنجەم: بەردەوام تەنیا یەک جۆر کرێم بۆ روخسار بەکاردەهێنێت و گۆرانکاریی تێدا ناکەیت.

شەشەم: بە ڕێگەیەکی هەڵە روخسار بشۆیت، نمونە چەوری و ماکیاژ بە روخسارتەوە دەمێننەوە.