ئەگەر کێشەی
هەرسکردنت هەبوو ئەوا رۆژانە خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی
نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
بەپێی ماڵپەڕی"healthshots"،هەندێک
کەس تووشی کێشە دەبن لە کۆئەندامی هەرسدا، وەک ئازار دوای خواردنی هەندێک خۆراک،
هەروەها ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گەدە، بەکتریا، قەبزی یان سکچوون، لەم
بارەیەوە پسپۆران باس لەوە دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە هەرسکردندا،
پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخورێتەوە وەک شیر چونکە یارمەتیدەرن لە
کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
لە ڕاپۆرتەکەدا
چەندین سوودی تەندروستی خواردنەوەی شیر خراوەتە روو، بەم شێوەیە:
١.شیر
بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٢. تەندروستی
ریخۆڵە باشتر دەکات.
٣.
تەندروستیئێسک و ددان باشتر دەکات.
٤. یارمەتی
دابەزاندنی کێش دەدات.
٥. یارمەتیدەرە
بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن.
٦. تەندروستی
دڵ باشتر دەکات.
٧. یارمەیدەرە
لە باشترکردنیتەندروستی پێست و قژ.
٨.
یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات.