ئامادەکردنی مریشکی مەحشی بە فڕن

PM:12:05:13/10/2021

3200 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی مەحشی یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەماڵەوە دروستیی بکەن کە تام و چێژێکی خۆشی دەبێت.

پێداویستیەکان:

یەك مریشک

روبعێك قیمە

یەك کەوچک کاری

خوێ

یەك کوپ برنج

زەیت

یەك کەوچک لەم بەهاراتانە بۆ مریشکەکە

کاری

بیبەری رەش

خوێ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا برنجەکە بشۆرەوە و قیمەکە لەناو زەیتەکە سور بکەرەوە و برنجەکەی تێبکە لەگەڵ خوێ و کاریەکە دواتر ئاوی تێبکە تا دەکوڵێت.

بەهاراتەکان لە قاپێکدا تێکەڵ بکە و دوو کەوچک زەیت بکەرە بەهاراتەکانەوە و تێکی بدە و دواتر بیدەلە ڕووکاری دەرەوەی مریشکەکە.

ئەگەر ئارەزووت کرد دەتوانیت کشمیش و بادەمی تێبکەی لەگەڵ پارچە لیمۆیەک، بە چیلکە یا بە دەزویەکی خاوێن مریشکەکە بدورەوە.

بیکەرە سەر سینی فرن بە کاغەزی ئەلەمنیۆم مریشکەکە بپێچەرەوە و بیکەرە ناو فڕنەکە، کە لەسەر پلەی ٢٠٠ دانرابێت و بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک لەناویدا بێت.

دوای ئەو ماوە کاغەزەکە لێبکەرەوە و نیو کاتژمێری دیکە لە ناو فرن بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بە باشی ببرژێت و بە گەرمی پێشکەشی بکە.

ئ.ل