نرخی زێڕ ناجێگیرە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:11:01:12/11/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە؛ دوێنێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە و دوبارە گەیشتە سەرو چوار هەزار.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٤٨ هەزار دینارە