لەبوینس ئایرێسی ئەرجەنتین شەمەندەفەرێک لە
ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، بەهۆیەوە ١٩ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەلبێرتۆ
کرێسێنتی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شارەکە ڕوونیکردەوە، نۆ لە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن
ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، دە کەسی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە.
کۆمپانیای شەمەندەفەرەکە
بەناوی "تراینس ئەرجەنتین" ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی لینیێرسی
پایتەخت ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لە ناوچەکە بەشێوەیەکی
کاتی ڕاگیراوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە،
هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە، هەرکاتێک ڕێکارە تەکنیکییە
پێویستەکان تەواوبوون ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنرێت.