ژنێک فێڵ لە ١٢٨ هەزار کەس دەکات

AM:10:35:12/11/2025

5996 جار خوێندراوەتەوە

دادگای بەریتانیا سزای زیاتر لە ١١ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی چینیدا سەپاند.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوزدادگای بەریتانیا سزای زیاتر لە ١١ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی چینیدا سەپاند، دوای ئەوەی بە بڕی پێنج ملیار پاوەند (٦.٦ملیار دۆلار) بیتکۆین گیرا، کە لە ڕێگەی پلانێکی ساختەکارییەوە بەدەستی هێنابوو کە زیاتر لە ١٢٨ هەزار کەسی لە چین کردبووە ئامانج.

پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە چیمن کیانی تەمەن ٤٧ توانیویانە ٦١ هەزار بیتکۆین بدۆزنەوە ئەمەش گەورەترین دەستبەسەرداگرتنی دراوی کریپتۆیە لە مێژووی بەریتانیادا.

میدیاکانی بەریتانیا ناوی کیانیان بە "شاژنی کریپتۆ" ناوبرد، جێگەی باسە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٤ەوە دوای چەندین ساڵ لە هەڵاتن و ژیانێکی گرانبەها لە ئەوروپا و مانەوەی لە هۆتێلە گرانەکان، کڕینی زیڕ و کاتژمێری گرانبەها دەستگیرکرا.

کیان پلانێکی هەرەمی بەڕێوەبردووە، فێڵی لە زیاتر لە ١٢٨ هەزار وەبەرهێنەر کردووە، کاتێکیش لەلای دەسەڵاتدارانی چین ئاشکرابوو، کیان بە ناسنامەیەکی ساختەوە بەرەو بەریتانیا هەڵهاتووە و خانوویەکی گران بەهای لە لەندەن بە کرێ گرتووە تیایدا ژیاوە.