دکتۆرێک هۆشداریدا لە چەند نیشانەیەک کە بە ڕواڵەت
سادە دەردەکەون بەڵام لە ڕاستیدا رەنگە ئاماژە بن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار.
دکتۆر دانیال مارکاریان، سەرۆکی بەشی پزیشکی
ناوخۆیی و نەخۆشییەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە لە زانکۆی ویلایەتی لۆمۆنۆسۆڤ مۆسکۆ، بە ماڵپەڕی
"ڕووسی لایف"ی رایگەیاند " هەندێک نیشانە هەن سادە و ئاسایی
دەردەکەون بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بن رەنگە ئاماژە بن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە"
باس لەوە دەکات کە ئازاری توندی ریخۆڵە،
سکچوونێکی زۆر دەتوانێت نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشی شێرپەنجە بێت، زۆر کەس ئەم نیشانەیە
پشتگوێ دەخەن و بە ئاسایی دەزانن، بەڵام لەڕاستیدا پێویستە راوێژ بە پزیشکێک
بکەیت.
مارکاریان ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی دە تووشبووی
شێرپەنجە هەشت نەخۆشی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەیاندا هەستیان بەم
نیشانەیە کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد که بوونی خوێن له پیساییدا
به تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر هەبوو ئەوا رەنگە نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە و
ریخۆڵە بن، پێویستی به پشکنینی خێرا له لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە هەیە.
ئەو پزیشکە لە کۆتاییدا دەڵێت "پشتگوێخستنی
ئەم نیشانانە و نەگەڕانی دۆزینەوەی چارەسەرێک، دەبێتە هۆی خراپتربوونی حاڵەتەکە و
تووشبوون بە نەخۆشییە قورسەکان"