مێسی دوای چەند ساڵێک گەڕایەوە کامپ نۆ

PM:02:20:10/11/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

مێسی دوای چەند ساڵێک گەڕایەوە کامپ نۆ و دوپاتیکردەوە لە دڵیەوە بیری ئەو یاریگایەی دەکرد.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای چەند ساڵێک لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە، سەردانی یاریگای نوێی کامپ نۆی یانە کەتەلۆنیەکەی کرد و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، جارێکیتر گەڕامەوە بۆ ئەو شوێنەی لە ناخی دڵمەوە بیرم دەکرد، شوێنێک کە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دڵخۆش بووم تیایدا.

دەشڵێت، هەموو کاتێک لەو یاریگایەدا هەستم بەوە کردووە کە دڵخۆشترین کەسم لە جیهاندا و هیوادارم رۆژێک بتوانم بگەڕێمەوە نەک تەنها بۆ ئەوەی ماڵئاوایی بکەم بەڵکو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێشتر نەمتوانیوە بیکەم.

گەڕانەوەی مێسی لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2021 و دوای 16 ساڵ یارییکردن بۆ بەرشەلۆنە ئەو یانەیەی جێهێشت و بە درێسی ئەو یانەیەش 778 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 672 گۆڵ و 303 ئەسیست بووە.