زیادکردنی زەردەچەوە بۆ قاوەی بەیانیان نەک هەر
تامێکی جیاوازی پێدەبەخشێت بەڵکو چەندین سوودی تەندروستیشی پێدەبەخشێت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "الشرق الأوسط"دا ئاماژەی پێکراوە کە قاوە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، هەروەها زەردەچەوە "Curcumin"ی
تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە.
سوودەکانی ئەم خواردنەوەیە بریتین لە:
١. کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازاری جومگەکان.
٢. پاڵپشتی کردنی تەندروستی دڵ و پاراستنی خوێنبەرەکان.
٣. یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی کێش.
٤. باشترکردنی کارکردنی مێشک و باری دەروونی.
٥. پاراستن لە سترێسی ئۆکسجین و دابینکردنی دژە ئۆکسێنەر بۆ جەستە.
٦. باشترکردنی هەرس و تەندروستی ڕیخۆڵە.