جەرجیر تەندروستی دڵ باشتر دەکات

AM:11:00:09/11/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

جەرجیر یەکێکە لە سەوزە بەناوبانگەکان دەوڵەمەندە بە ڤیتامینAو ڤیتامینCو ئاسن چەندین ڤیتامین و کانزای تری تێدایە، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەر بە جەستە دەبەخشێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "altibbi" دا ئاماژە بە دیارترین سوودە تەندروستییەکانی دەکات، بەم شێوەیە:

١. تەندروستی دەمارەکان و کارەکانی کۆئەندامی دەمار باشتر دەکات ئەمەش بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە.

٢. تەندروستی دڵ باشتر دەکات، چونکە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

٣. تەندروستی ئێسک باشتر دەکات و بەهێزیان دەکات، مەترسی پووکانەوەی ئێسک کەمدەکاتەوە.

٤. هەوکردنی پێست کەمدەکاتەوە چونکە ڤیتامین ئەی تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی پێست دەکات، هەروەها خانەکانی پێست دەپارێزێت لە هەر زیانێک کە لە ئەنجامی ڕادیکاڵە ئازادەکانەوە دروست دەبێت، بەمەش بەرگری لە هەر هەوکردنێک دەکات.

٥. یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی هەڵامەت و هەوکردنی بۆری هەناسە هەروەها کاردەکات بۆ دەرکردنی بەڵغەم و چارەسەرکردنی کۆکە