ئایا خواردنەوەی چا یان قاوە سەرئێشە کەمدەکاتەوە؟

AM:09:04:08/11/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە مێژە بۆیان دەرکەوتووە کە کافاین کارلێک لەگەڵ رۆیشتنی خوێن و وەرگرەکانی مێشکدا دەکات.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "Headache & Pain" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنی نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ میلیگرام کافاین (نزیکەی هاوتای کوپێکی بچووکی قاوە) دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی سەرئێشە و تەنانەت ڕێگریکردن لە سەرئێشە. دکتۆر عیماد ئیستامالیک، پزیشکی دەمار لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، "بۆ نموونە ئەگەر شەقیقەت هەبوو، خوێنبەرەکانی مێشکت فراوان دەبن (یان زیاتر دەکرێنەوە)، خواردنی بڕێکی گونجاو لە کافایین دەتوانێت ئەم خوێنبەرانە بەرتەسک بکاتەوە، بەم شێوەیەش وەکو بەرزکەرەوەی خوێنبەرەکان کاردەکات، ئەم کاریگەرییەش دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاری سەرئێشە یان شەقیقە کەمبکاتەوە، کە زۆرجار پەیوەندییان بە فراوانبوونی خوێنبەرەکانەوە هەیە".

مەرج نییە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کافاین سوودی هەبێت، ئەو دکتۆرە هۆشداری دەدات، "ئەگەر بڕێکی زۆر کافاین بخۆیتەوە ئەوا کاریگەرییەکەی پێچەوانە دەبێتەوە، زیاد لە پێویست خواردنەوەی کافاین دەبێتە هۆی حاڵەتێک کە بە زیادەڕۆیی بەکارهێنانی کافاین ناسراوە، کە لە ڕاستیدا ئازارەکە خراپتر دەکات لەبری کەمکردنەوەی ئازارەکە"

باسیشی لەوە کرد کە سەرئێشەی جیوب بە خواردنەوە کافاینییەکان باشتر نابێت، دەڵێت " ئەو فشارەی لە سەرئێشەی جیوبەکاندا هەستی پێدەکەیت ناتواندرێت بە خواردنەوەی کافایین چارەسەر بکرێت"

جێگەی باسە ڕەنگە هەندێک جار خواردنەوەی کافاینییەکان وەک چارەسەرێکی خێرا دەربکەون، بەڵام نابێت جێگرەوەیەکی تەواوەتی دەرمان و رێنماییە پزیشکییەکان بن، سەرئێشەی بەردەوام یان خراپتربووبنی نیشانەکانی و دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبێت، پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت.