گاری کریستینسنی ئەمریکی ژمارەیەکی پێوانەیی خۆی
شکاند دوای ئەوەی نزیکەی ٩٥ کیلۆمەتر لە ڕووبارێکی کۆڵۆمبیا لەناو کولەکەیەکی زەردی
گەورەدا دەبڕێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " RT Arabic"کریستینسن لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستی بە چاندنی
کولەکەی زەرد کردووە، ساڵی ڕابردووش ڕیکۆردێکی تۆمارکرد کە ٧٥.٥ کیلۆمەتر بوو، کە
بە فەرمی لە ڕیزبەندی ڕیکۆردەکانی جیهانی گینسدا تۆمارکرا بەڵام لە ئەنجامەکەی پێشووی
ڕازی نەبوو و بڕیاریدا جارێکی دیکە ئەو کارە ئەنجامبداتەوە و ریکۆردی نوێ تۆمار
بکات.
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بە چاندنی کولەکەیەکی
زەرد لە وەرزی زستاندا دەستی پێکرد بەڵام کێشەکەی نزیکەی ١٣٦ کیلۆگرام دەرچوو،
کێشەکەی بە بەراورد بەوەی دیکەیان کەمتر دەرچوو ئەمەش وایکردووە شوێنی ناوەوەی بچوکتر
بێت و کەمتر ئاسوودە بێت، سەرەڕای ئەوەش کریستینسن سوودی لە ئەزموونەکانی ڕابردووی
وەرگرتووە و پشت بە تواناکانی بەستووە لە ڕۆیشتن لەناو کولەکەیەکی زەرددا و خۆگونجاندن
لەگەڵ با و شەپۆلی ئاوەکە.
کریستینسن ئامانجی ئەوە بوو کە ژمارەی پێوانەیی
پێشووی دوو هێندە بکات، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات، چونکە لە کاتی گەشتەکەدا کولەکەکەی
زیانی پێگەیشت، سەرەڕای ئەمەش بە بڕینی نزیکەی
٩٥ کیلۆمەتر دەستکەوتێکی نوێی بەدەستهێنا، هەروەها نیازی خۆی پشتڕاستکردەوە کە ساڵی
داهاتووش هەوڵێکی دیکە دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی خەونەکەی بەدیبهێنێت.