پسپۆرێکی
زانستی خۆراک رایگەیاندووە،چا خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ ژه‌می به‌یانیان و ڕاسته‌وخۆ
پاش ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره یه‌کێکه له نه‌ریته باوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگەی
کوردی، کە زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.
کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک بەمجۆرە
زیانەکانی خواردنەوەی چای لەگەڵ خواردندا خستووەتە روو:
یەکەم:
خواردنه‌وه‌ی چا له‌م کاتانه‌دا ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی مادده‌ی
ئاسنی ناو خۆراک به تایبه‌ت له سه‌رچاوه ڕووه‌کیه‌کیان بە‌هۆی بوونی ماددەیtanninsلە چادا،کە توانای یەکگرتنی هەیە لەگەڵ
کانزای ئاسنی ناو خۆراک هەیە، بەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی لەلایەن کۆئەندامی
هەرسەوە.
دووەم:
زیادبوونی ئه‌گه‌ری دڵه‌کزێ و ئاوسانی سک.
سێیەم:باشتره
ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ئاسن یان کەمخوێنیان هەیە ماوه‌ی یه‌ک بۆ دوو کاتژمێر دوای
نان، چا بخۆنەوە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش یان دوای ئەو تەواوکەرە خۆراکی و
دەرمانانە چا بخورێتەوە کە بۆ چارەسەری کەمی ئاسن بە کاردەهێنرێن.
چوارەم:خواردنه‌وه‌ی
قاوه و چای سه‌وز هه‌مان زیانی چای رەشی هه‌یه.