توێژینەوەیەک: رەنگە ڤیتامین سی چارەسەری شێرپەنجە بکات

PM:08:50:04/11/2025

1184 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین سی خۆراکێکی سەرەکییە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە، باشترکردنی تەندروستی پێست، زوو چاکبوونەوەی برینەکان.

لە ماڵپەڕی "The Times of India"بڵاوکراوەتەوە، مشتومڕێک لەسەر ئەوە هەیە کە ئایا خواردنی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی دەتوانێت چارەسەری شێرپەنجە بکات.

هەندێک لە پسپۆران پێشنیاریان کردووە کە ڤیتامین سی ڕەنگە گەشەی شێرپەنجە خاو بکاتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە.

سەرەتا تاقیکردنەوە کلینیکیەکان تەواوکەری ڤیتامین سییان بەکارهێناوە بەڵام هیچ کاریگەرییەکی بەرچاویان لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا نیشان نەداوە دواتر توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەگەر ڤیتامین سی لە ڕێگەی خۆراک یان تەواوکەری خۆراکەوە بەکاربهێندرێت ناگاتە ئاستێکی پێویست لە خوێندا کە کاریگەری لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان هەبێت، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان لێکۆڵینەوە دەکەن لە ڤیتامین سی بە ژەمی بەرز لە ڕێگەی خوێنبەرەوە کە ڕاستەوخۆ دەدرێنە ناو خوێنەوە.

هەندێک لە دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤیتامین سی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری کیمیایی و زیادکردنی کاریگەرییەکانی چارەسەری شێرپەنجە.

یەکێک لە توێژەرەکان باس لەوە دەکات کە وەرگرتنی ڤیتامین سی لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە ڕێژەی مانەوەی ئەو نەخۆشانە باشتر دەکات کە شێرپەنجەی پەنکریاسیان هەبووە، بەڵام ئەم چارەسەرە هێشتا تاقیکردنەوەی زیاتری پێویستە، لە ئێستادا ناتواندرێت وەک چارەسەرێکی تەواوکەر بەکاربهێندرێت.

لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوەشکراوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی چەندین کاریگەری لاوەکی نەخوازراو، ڕۆژانە خواردنی زیاتر لە 2000 میلیگرام ڤیتامین سی دەبێتە هۆی سکچوون و و گرژبوونی