کێن ئەوانەی نابێت قەرنابیت بخۆن؟

AM:08:57:31/10/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

قەرنابیت سەوزەیەکی زستانە کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، سەرەڕای سوودە تەندروستییە زۆرەکانی، بەڵام هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەندێک کەس هەبێت.

لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە قەرنابیت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، لەوانە ڤیتامین سی کە پێویستە بۆ بەرگری جەستە، هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە.

بەهۆی ئەوەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆمی تێدایە، بەشدارە لە پاراستنی تەندروستی ئێسک و پەستانی خوێن، هەروەها کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن یان خواردنی کاربۆهیدرات کەم بکەنەوە.

جێگەی باسە سەرەڕای سوودە زۆرەکانی ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێت بە تایبەت ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی هەرسکردنەوە دەناڵێنن، ڕەنگە بەزەحمەت بتوانن بڕێکی لێ بخۆن، چونکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و غازات لەئەنجامی بوونی ڕیشاڵی نەتواوە.

ئەوانەی کە دەرمانی روونکردنەوەی خوێن دەخۆن پێویستە وریا بن لەبەر ئەوەی قەرنابیت ڤیتامینKلەخۆدەگرێت، لەوانەیە کارلێکی خراپ لەگەڵ دەرمانەکەدا بکات.

ئەو کەسانەی تووشی کێشەی غودەی دەرەقی دەبن پێویستە بە وریاییەوە قەرنابیت بخۆن، چونکە کاریگەری لەسەر هەڵمژینی یۆد هەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی بۆ کەسەکە، هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان بە قەرنابیت هەیە دەبێت خۆیان لە خواردنی بەدوور بگرن چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییان.